روسيا هێز دەنێرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی کازاخستان

0
479

SNN

خۆپيشاندانەکانی کازاخستان بەردەوامی هەيە و پاش هەڵوەشاندنەوەی حکومەت لەلايەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی گرژييەکان روسيا هێزی ئاشتی پارێز دەنێرێتە کازاخستان.

خۆپیشاندانەکان لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەشارەکانی رۆژئاوای كازاخستانەوە  دەستیپێکردوە دژی بەرزبونەوەی بەهای سوتەمەنی و بەتایبەت نرخی غاز، لەبەرامبەریشدا قاسم جومارتی سەرۆکی کازاخستان حکومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند: وەزیرەکان و حکومەت بەرپرسیارن لەو دۆخەی بەسەر وڵات هاتووە.

دوای ئەوەی بەشێک لە بينا حکومييەکان سوتێنران و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەڵماتی لەلايەن خۆپيشاندەرانەوە دەستی بەسەردا گيرا، نيکۆڵ پاشينيان سەرۆکوەزيرانی ئەرمينيا لە فەيسبوک رايگەياند: روسيا هێزی ئاشتی پارێز دەسنێرێتە کازاخستان بەمەبەستی گێڕانەوەی سەقامگيری.

کۆماری کازاخستان وڵاتێکە دەکەوێتە، ئاسيای ناوەڕاست لە باکور و رۆژئاواوە هاوسنوورە لەگەڵ روسيا، لە رۆژهەڵاتيشەوە هاوسنوورە لەگەڵ چين، هەريەک لە قيرخزستان، ئۆزباکستان، تورکومانستان دەکەونە باشووری ئەو وڵاتە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this