گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر ڕاگیران

0
1298

SNN-عەلی حەمەسەعید

بەوتەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەسەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیراون، ئەوەش بەهۆی بوونی تەمومژ و خراپی كەشوهەوا، پیدەچێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا گەشتەكان ئاسایی ببنەوە.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی خراپی كەشوهەواو و بوونی تەمومژێكی زۆر لە ئاسمان، لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاگرتنی گەشتەكان بەشیوەیەكی كاتییە و چاوەڕێدەكەین لەدوای ئاسایی بوونەوەی كەشوهەواوە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا گەشتەكانی ناو فڕۆكەخانەی نێودەولەتی هەولێریش ئاسایی ببنەوە چونكە لەئێستادا مەودای بینین زۆر كەمە.

لەلایەكی دیكەوە تاهیر عەبدوڵا، بەڕێَوەبەری فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: كە گەشتەكانی ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاساییەو هیچ گەشتێك ڕانەگیراوە.

شایەنی ئاماژەپێکردنەوە، هەر ئەمڕۆ دەستەی هەواڵگری عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە کە گۆکەخانەی هەولیر ئەگەری ئەوەیە هەیە هێرشی مووشەکی بکرێتە سەر لە رێگەی ئۆتۆمبیلێكی جۆری (كیا) كه‌ مووشه‌كی هه‌ڵگرتووه‌، به‌نیازه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێرش بكاته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی (هه‌ولێر) یاخود (سه‌ربازگه‌ی زیلیكان)ی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی توركیا

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this