وەفدی يەکێتی و پارتی لەگەڵ ماليکی کۆبوونەوە

0
247

SNN

لەچوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ بەغداو كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسیە عیراقییەكان، وەفدی هاوبەشی یەكێتیی و پارتی لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوونەوە.

ئەمڕۆ 8ی 1ی 2022 وەفدی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموركراتی كوردستان كە پێكهاتون لە (عیماد ئەحمەدو عزەت سابیرو خالید شوانی و د.مەجید حەمە ئەمین، هۆشیار زێباری و عەرەفات كەرەم و نازەنین وسوو) سەردانی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایان كرد.

وەفدەكە لەكۆبوونەوەیاندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنای حكومەتی نوێی عیراق و یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكەن كە بڕیارە سبەینێ 9ی 1ی 2022 بەڕێوەبچێت.

دوێنێ وەفدە هاوبەشەكە لەگەڵ سەرۆككۆمارو كوتلەی رەوتی سەدرو هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم و هاوپەیمانی فەتح كۆبوونەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this