
کەلار
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى رەمەزانەوە ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد و له هه‌ر سێ ڕۆژى جه‌ژن هاتوچۆكردن قه‌ده‌غه‌یه و هه‌روه‌ها رێگاكانى گه‌رمیان بۆ ناوچه‌كانى خانه‌قین و خورماتوو ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى دیكه داده‌خرێن.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان بهSNNی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌ى ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌نجامدراوه و تێیدا به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ جه‌ژن چه‌ند بڕیارێك دراوه.
وتیشى: “بەپێى بڕیاره‌كان بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه هاتوچۆ ڕادهگیڕیت، پێویسته هاووڵاتیان له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتیدا پابه‌ند بن پێیه‌وه، هاوكات هاتوچۆی نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ڕاده‌گیریت، به‌وپێیه رێگا به هیچ كه‌سێك نادرێت لەپارێزگاکانی دیکەی ھەرێمەوە به ئاڕاسته‌ی گەرمیان ھاتوچۆ بکات یان به‌پێچه‌وانه‌وه بڕوات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ر به‌پێى بڕیاره‌كان ڕێگه‌ی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقی كه رێگاكانی گه‌رمیان بۆ خورماتوو، قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره، جه‌له‌ولا و خانه‌قین ده‌گرێته‌وه، داده‌خرێت.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم راشیگه‌یاند: له‌ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا سه‌رجه‌م بازاڕ و شوێنه گه‌شتیاری و گشتییه‌كان داده‌خرێن ڕێگە نادرێت به گێڕانی پرسه و نۆجه‌ژنه و چوونی سه‌رقه‌بران، پاركه‌كان و شوێنی یاری منداڵانیش داده‌خرێن. هاوكات تیمه‌كانی ته‌ندروستی و ئێشكگرییهكانی بەڕێوهبهرایهتییه ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17