25 کۆچبەر دوای دوو شەو مانەوەیان لەبەر سەرما رزگارکران

0
115

SNN

25 کۆچبەر لە ناوچەیەکی دوورە دەستی دوورگەیەکی یۆنان ژیانیان خستبووە مەترسییەوە لە ترسی ئەوەی دەستگیرنەکرێن و دیپۆرتی تورکیا نەکرێنەوە، دوای دوو شەو مانەوەیان لەبەر سەرما رزگارکران.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکردووە، بەلەمێک بە 25 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی تورکیا خۆیگەیاندە دوورگەی لیسڤۆسی یۆنان.

کۆچبەرەکان 17 منداڵیان لەگەڵدا بوو کە بەشێکیان تەمەنیان زۆر کەمبوو.

ئەم کۆچبەرانە لە ترسی ئەوەی دیپۆرتی تورکیا نەکرێنەوە شەو و ڕۆژێک دوور لە ئاوەدانی و خۆ ڕادەستکردن بە پۆلیس لەو دوورگەیە لەبەر سەرما مانەوە.

پاشان بەناچاری داوای هاوکاری و فریاگوزاری دەکەن. سەرجەمیان لەلایەن UNHCR ڕزگار دەکرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this