کەمال ئەتروشی “ئەو نەوتەی بە 90 هەزار دینار دابەشدەکرێت لە بەغداوە هاتووە”

0
172

SNN

ئەمڕۆ سێشەممە، کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و بەردی بناخەی پرۆژەیەکی دانا و 7 پرۆژەی کردەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو نەوتەی بە 90 هەزار دینار دابەشدەکرێت لە بەغداوە هاتووە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەتروشی وتی” ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشی دەکات بە 55 هەزار دینارە، بە فەرمانی جەنابی سەرۆکوەزیران چوومە بەغدا، ئەمەش بۆ ئەوەی نەوت بەسەر هەموو هاووڵاتیان دابەشبکەین، ئەوەی ئەمڕۆش بە 90 هەزار لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت لە هەموو عێراق بە هەمان نرخ دەفرۆشرێت و ئەوە بەغدا دابینی کردووە، ئێمەش پێشتر 100 ملیۆن لیترمان بەسەر هاووڵاتیان دابەشکرد، بەڵام ئەوەی حکومەتی عێراقیش ناردی یارمەتییەکی باشبوو، بۆیە ئەمڕۆ ئەوەی ماوەتەوە لە بەغدا هێناومانە و ئەوان بەو نرخە دەیفرۆشن بە هاووڵاتیان.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this