دڵنيايی دەدرێت لە ناردنی 200 مليارەکە

0
110

SNN

نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا ده‌ڵێت: ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌ بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکومه‌تى عێراق به‌ دڵنیاییەوە بڕه‌ پاره‌که‌ ده‌نێرێت.

فارس عیسا، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌غدا، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاندووە: “له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى ئێستا له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه‌، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌  به‌پێى پرۆژه‌یاسای نوێى دارایى (بودجه‌ى ساڵى داهاتوو) به‌ هه‌مان شێوەی‌ ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ساڵى داهاتوو”.

وتیشى: “له‌ ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌کردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ له‌ ساڵى داهاتوو، به‌پێى یاسایى ئیداره‌ى ماڵى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئێستا بۆ هه‌موو عێراق وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ 200 ملیاره‌که‌ى هه‌رێمیشه‌وه‌ و تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه‌ له‌و ڕووه‌وه‌”.

ڕوونیشى کرده‌وه‌: به‌ دڵنیاییەوە بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکوومه‌تى عێراق 200 ملیار دیناره‌که‌ ده‌نرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this