کەشناسی هەرێم پێشبينييەکانی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

0
247
SNN
بەڕێوبەرايەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رايگەياند: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوييەکان بەفر دەبارێت.
کەشناسی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت وە لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان باران بارین بەردەوام دەبێت بە شێوەى بارانى مام ناوەند بۆ نمەباران کاریگەریەکەى لەکاتەکانى بەیانى زوودا لاواز دەبێت و بەفریش لە ناوچەشاخاویە سنووریەکانى باکوور و باکورى رۆژهەڵات دەبارێت.
راشيگەياند: نزمترین پلەکانى گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە و بەرزترینیش پلەیک نزم دەبێتەوە، دەشڵێت “تەمومژ و خراپی مەودا بینین لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و گەرمیان کەمدەبێتەوە”.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this