
شاری هەڵەبجە
SNN_عەلی حەمەسەعید
لەدوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە بۆرووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند بڕیار و راسپاردەیەك درا، كە گرنگترینیان راگرتنی هاتوچۆ بەشێوەیەكی تەواو لەپارێزگای هەڵەبجە، بۆماوەی72 كاتژمێر كە لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە دەستپێدەكات.
لە بڕیارەكانی ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە جەخت لەسەر پابەند بوونی بە هەردوو بەیانی ژمارە ( 34، و 35 ) ی ساڵی 2020 ی وەزارەتی ناوخۆ كراوەتەوە، هاوكات بڕیاریشدراوە لەیەكەم ڕۆژی جەژندا سەرجم ماركێت و شوێنەگشتیكان بۆماوەی 72كاتژمێر دابخرێن، جگلە دەرمانخانە ئێشكگرەكان كە لەیەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە دیاری دەكرێن.
هەر لە بڕیارەكانی ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشهاتووە، ڕاگرتنی( پەسەندكردنی) رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی لە كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی 22 ئایار، تا كاتژمێر هەشتی بەرواری 27 ئایار، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەهەردوو مەرزی پشتە و شۆشمێ و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كاری بازرگانی بەهەمان رێكارەكانی پێشوو بەردەوام دەبن بە رەچاوكردنی رێكارە تەندروستییەكان.
ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە رادەسپێرێت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی لەبارەی چۆنیتی مامەڵەكردن لەگەڵ مزگەوتەكان لە رۆژانی جەژندا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
داعش بووەتە بەڵایەکی دیکە بۆ ئابووری کورد
2020-06-08
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17