رۆژی یەکشەممە مووچەی دوو شوێنی دیکە دابەش دەکرێن

0
3627

 عەلی حەمەسەعیدSNN

دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بە خاوی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە رۆژی یەکشەممە مووچەی دوو شوێنی دیکە دابەش بکرێن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە SNN دراون، ڕۆژی یەک شەممە 16-1-2022 مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری بۆ 12 دابەش دەکرێت.

بڕیارە رۆژی پێنج شەممە 13-1-2022 مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەتیەکان دابەش بکرێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی سستی دابەشکردنی مووچە بۆ نەگەیشتنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگەڕینرێتەوە و ئەمڕۆ جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەریم لەو بارەوە رایگەیاند: “دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا ناردنى 200 ملیار دینارەکە په‌سه‌ند كراوه‌ و بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوو بگاته‌ هه‌رێمى كوردستان، هیوادارین لەماوەیەکى زوودا بگاتە هەرێمى کوردستان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this