ئێران خەون بە کوشتنی ترەمپەوە دەبینێت

0
105

SNN

لە ماڵپەڕی فەرمی عەلی خامنەئی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژەیە بۆ خواستی ئێران بۆ کردنەئامانجی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.

ڤیدیۆکە کە بەشێوەی ئەنیمەیشن دروستکراوە، تیایدا خانووەکەی ترەمپ لە ناوچەی پاڵم پیچ لە ویلایەتی فلۆریدا دەردەکەوێت، دۆناڵد ترەمپیش دروستکراوە کە لەگەڵ چەند پیاوێکی دیکەدا یاری گۆڵف دەکات.

لە ئەنیمەیشنەکەدا  رۆبۆتێک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەردەکەون کە بۆ بەئامانجگرتنی ترەمپ بەکاردەهێندرێن و وێنەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسیش دەردەکەوێت وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کوشتنی ترەمپ لەتۆڵەی کوشتنی سولەیمانیدا دەبێت.

ساڵێک بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران تێپەڕیووە کە لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا بە موشەکێک کرایە ئامانج، ئێران بەردەوام لە هەوڵی تۆڵەکردنەوەدایە و بەشێک لە هەوڵەکانیشی لە رابردوودا شکستخواردوو بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this