یەکەمین سەبەتەی خۆراک لە ساڵی نوێدا دابەشدەکرێت

0
982

SNN

ئەمڕۆ هەینی، 14ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەم کاتەدا ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی یەکەمین سەبەتەی خۆراکی لەساڵی 2022 تەواوبوون و شەش مادەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بۆ مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ شەش مادەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت کە پێکهاتون لە ( برنج، زەیت، شەکر، فاسۆلیا، نۆک و دۆشاو)، لەگەڵ بەردەوامی دابەشکردنی ئارد.

مادەکانی بەشەخۆراکی ئەم مانگە بریتین لە:

(3) سێ کیلۆ برنج بۆ هەرکەسێک

(1) یەک کیلۆ شەکر بۆ هەرکەسێک

(400) چوارسەد گرام دۆشاو بۆ هەر کەسێک

(1) یەک کیلۆ پاقلەمەنی بۆ هەر کەسێک

(1) یەک لتر زەیت بۆ هەرکەسێک

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this