لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە سلێمانی كەمترینیش لە هەولێر باریوە

0
405

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە قەزای چوارتای سەربە پارێزگای سلێمانی باریوە كە 97 ملم باریوە و كەمترین بڕی باران بارینش لە پارێزگای هەولێر تۆماركراوە هاوكات لەناو سەنتەری هەولێر تەنها 0.1 ملم باریوە بەڵام لە سەنتەری سلێمانی 44.6 ملم باران باریوە.

بەگویرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بەمەلەرزەزانی هەرێم بە SNNدراون، ئەوە خراوەتەڕوو، بە گوێرەی ئامارەكانی تۆماركراوی وێستگە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان لە بڕی باران بارین لە كاتژمێر نۆی سەر لەبەیانی دوێنێ‌ 13/1/2022 تا كاتژمێر نۆی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 14/1/2022 ڕێژەی باران بارین لە پارێزگاكانی هەرێم بەم جۆرە تۆماركراوە.

لە پارێزگای هەولێر زۆرترین بڕی باران بارین لە سنوری قەزای میرگەسۆر تۆماركراوە كە بریتیە لە 31.4 ملم باران بارین، هاوكات لەحاجی ئۆمەران بڕی 19 ملم و پاشان لە هیرانیش بڕی 17 ملم و لەقەزای چۆمانیش بڕی 11.6 ملم باران باریوە بەڵام لە ناو سەنتەری شاری هەولێر بڕی 0.1 ملم باران باریوە.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بڕی باران لەسەرتاسەری هەرێم تۆماركراوە بەجۆرێك لە قەزای چوارتا بڕی 97 ملم باران باریوە، پاشان لە قەزای قەرەداغ 70 ملم و لەناحیەی بەرزنجە 61 ملم و پاشانیش لە قەزای پێنجوێن بڕی 58.4 ملم و لە ڕانییە 52.4 ملم باران باریوە لەگەڵ ئەوەشدا لە سەنتەری شاری سلێمانی بڕی 44.6 ملم باران باریوە.

لەئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بەمەلەرزەكانی هەرێم ئەوەش ڕوونكراوەكە كە لە پارێزگای دهۆك زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی كانێ‌ ماسی تۆماركراوە كە بریتیە لە38 ملم و لەناو سەنتەری دهۆكیش بڕی 1.7 ملم باران باریوە، هاوكات لە پارێگای هەڵەبجەش زۆرتین بڕی باران لە ناو سەنتەری هەڵەبجە باریوە كە بریتیە لە بڕی 32.4 ملم باران پاشان لەناحییەی خورماڵیش بڕی 30.6 ملم باران باریوە.

لەو ئامارانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم دەردەكەوێت كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە قەزای چوارتای سەر بەپارێزگای سلێمانی باریوە و كە بریتیە لە 97 ملم و كەمترین بارانیش لەناو سەنتەری پارێزگای هەولێرباریوە كە بریتیە لە 0.1 ملم ، لەكاتێكدا دوێنێ‌ بەهۆی ئەو باران بارینەوە لە شاری هەولێر لافاو چەند گەڕەك و كۆڵانێكی ئەو شارە دروست بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this