لەبارەی هاتنەوەی بڕی 54 ملیۆن دینار  كرێی كارەبا بۆ هاووڵاتییەك ڕوونكردنەوە دەدرێت

0
158
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لەكاتی گەڕانەوەی پسوولەی پارەی كارەبای نیشتمانی ماڵی هاووڵاتییەك لە قەزای كفری بڕی 54 ملیۆن دیناریان بۆ هاتبوویەوە، ئەمە بووە جێگەی قسە و باسی هاووڵاتیان و لە سۆشیال میدیاش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام وتەبێژی كارەبای گەرمیان جەخت لەوەدەكاتەوە كە بە هەڵە ئەم بڕە پارەیە بۆ ئەو هاوبەشەی كارەبا هاتووەتەوە و لێپرسینەوە لەو كارمەندەش دەكەن ئەو هەڵەیەی كردووە.ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی پسولەی پارەی كارەبای ماڵێك لە قەزای كفری كە بڕی 54 ملیۆن دینار پارەی كارەبای نیشتمانیان بۆ هاتووەتەوە،  ئەو بڕە پارەیە هەڵەیەو بڕێكی زۆر ئژماركراوە، بۆیە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێندراوە و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بە نووسراوی فەرمی ئەو بابەتە ئاراستەی وەزارەتی كارەبا دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی ئەو 54 ملیۆن دینارە بە هەڵەی كۆمپیوتەر نوسراوە هاوكات ئەگەر هەر هەڵەیكیش لە بڕی پارەی كارەبا كرا و بڕكەی لە پێنج ملیۆن زیاتر بوو ئەوە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە دەستكاری بكەین بەڵكوو دەبێت لەوەزارەتەوە ئەو هەڵەیە ڕاستبكرێتەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كارمەندەی كە بڕە پارەكەی داخلی كۆمپیوتەر كردووە، دوو ژمارەی بە هەڵە تۆمار كردووە، بۆیە دوای ئەوەی نووسراو بۆ وەزارەتی كارەبا دەكەین هەڵەكە چاك دەكرێت و هەروەها لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو فەرمانبەرە پێكهیندراوە بۆ ئەوەی جارێكی تر هەڵەی وا دووبارە نەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this