ئەمریکا: وەڵامی هێرشە مووشەکیەکەی سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەدەینەوە

0
118

SNN

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئێران تۆمەتباردەکات بەوەی لەپشت هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بووە و هۆشداریش دەدات لەوەی “لەکاتی خۆیدا وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە”.

جۆن کێربی وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاندووە کە ژمارەیەکی کەمی مووشەکەکان گەیشتوونەتە ناوچەی سەوز و هێشتا بەرپرسانمان لە باڵیۆزخانە زیانەکان هەڵدەسنگێنن، باسی لەوەش کرد کە بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە برینداربوونی دوو هاووڵاتی مەدەنی لێکەوتووەتەوە.

کێربی هۆشداریدا لەوەی ئەمریکا لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی هێرشەکە دەداتەوە و وتیشی “پێشتریش وتوومە، ئێمە ئەو کارە دەکەین کە پێویستە بۆ پاراستنی گەلەکەمان بیکەین”.

کێربی رایگەیاند: ئەمەریکا لە ڕێگەی دیکەشەوە ئێرانی لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە زۆر جدیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە و بەردەوامی هێرشەکان بۆسەر باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا.

شەوی رابردوو هێرشی مووشەکی کرایەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و لە رێگەی سیستمی مووشەکی باڵیۆزخانەکەوە هێرشەکە وەڵامدرایە بەڵام زیانی گیانی بە هاووڵاتیان گەیاند.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this