کەشناسی هەرێم: لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت

0
400

SNN

کەشناسی هەرێم رایگەیاند: پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و باران بارين به‌رده‌وام بێت به‌ شێوه‌ى بچڕ بچڕ له‌ ناوه‌راست هه‌رێم نمه‌ باران و هه‌ندێ جاربارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێ جاره جار هه‌ره‌ تريشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ناوچه‌كانى باكور نمه‌ بارانێكى كه‌مى ده‌بێت و ناوچه‌كانى ڕوژهه‌ڵات و گه‌رميان پێشبينى ده‌كرێ له‌ دواى نيوه‌شه‌و باران بارين ده‌ست پێبكات. به‌ڵام ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين له‌دواي نيوه‌ شه‌و بارانى مام ناوه‌ند و ته‌رزه‌ى ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاويه‌ سنوريه‌كان به‌فر ده‌بارێت هه‌روه‌ها پێشبينى ده‌كرێ هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحيه‌كان وه‌كو(پێنجوێن و سيده‌كان و حاجى ئۆمه‌ران) به‌فرێكى كه‌مى لێ ببارێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ته‌م و مژ له‌ ناوچه‌كانى باكور دروست ده‌بێت و مه‌وداى بينين له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌.
بارانى 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم
هه‌ولێر 13.2 ملم
پيرمام 18.4 ملم
شه‌مامك 4.4 ملم
سلێمانى 2.7 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 4.6 ملم
دهۆك 5.6 ملم
زاخۆ 1.9 ملم
بارزان 13.0ملم
بازيان 9.0 ملم
ده‌ربه‌نديخان 1.4 ملم
دوكان 9.2 ملم
حاجى ئۆمه‌ران 4.6 ملم
هه‌ڵه‌بجه‌ 5.4 ملم
هوڵشۆ 22.0 ملم
مه‌يدان 0.2 ملم
سۆران 13.0 ملم
پێبجوێن 29.2
ماوه‌ت 22.4 ملم
قه‌ڵادزێ 34.0 ملم
سمێلان 4.6 ملم
مێرگه‌سۆر 8.4 ملم
چۆمان 3.6 ملم
كركوك 0.3 ملم
4 Comments

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this