لە چەند گەڕەکێکی هەولێر لافاو دروستبوو

0
136

SNN

بەهۆی بەردەوامی باران بارین لە هەولێر، لافاو لە چەند گەڕەک و ناوچەیەکی پارێزگاکە دروستبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، لافاو لە گەڕەکەکانی ژین، هەولێری نوێ، دارەتوو، سێبەردان دروستبووە و ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە.

تا ئێستا قەبارەی زیانە ماددییەکان نازانرێت.

کەمێک پێش ئێستا کەشناسی هەرێم ئاستی باران بارینی 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،لە هه‌ولێر 13.2 ملم.

لە ماوەکانی رابردوودا بەهۆی گرفتی ئاوەڕۆ لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر دروستبوون و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و زیانی ماددی بەر بەشێک لە هاووڵاتیان کەوت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this