
بەفر لە سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هەرێم بکەوێتەژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەک و پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، هاوکات چەند ڕێنماییەک بە هاووڵاتیان دەدات.
دەقی راگەيەندراوەکە:
پێشبینی دەكرێت كەوا لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، (هەرێمی كوردستان) بكەوێتە ژێر كاریگەریی درێژەی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەریی كە دەبێتە هۆی دابەزینی تەواوی پلەكانی گەرماو كەوتنی بەفرو شەختە بە شێوەیەكی بەرچاو، بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەكان، جا لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵ، پێویستە بە پێی توانا ئەم هەنگاوە خۆپارێزیانەی خوارەوە بنرێن، لەسەر ئەو بنەمایەی كە (خۆپارێزیی لە چارەسەریی باشترە):
• پۆشینی جل و بەرگ و گۆرەوی و كڵاو و دەستەوانەی ئەستوور و لەپێكردنی پێڵاوی شیاو كە لەگەڵ كەش و هەوای داهاتوودا بگونجێ، بە تایبەتیش بۆ منداڵان و بەساڵاداچووەكان.
• پێویستە لەسەر سەرجەم شوفێران، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، تا بكرێت بۆ كاری زۆر پێویست نەبێ دەرنەچن و ئۆتۆمبێلەكانیان لێنەخوڕن و ئەگەر ناچاریش بێت، ئەوا زنجیر لە تایەكاندا ببەسترێت، بە تایبەتی لەكاتی كەوتنی شەختەدا تا لە خزین و خلیسكان خۆت و ئۆتۆمبیلەكەت بپارێزی.
• تا زووە، پشكنینی بوونی ئاستێكی گونجاوی مادەی (ئەنتی فریز – دژە بەستان) لەنێو (رادێتەر) ی ئۆتۆمبێلەكان بكرێت.
•پێش دەرچوونیان لە ماڵەوە بۆ قوتابخانە، جگەر گۆشەكان ئامۆژگاری بكرێن كە لە كاتی كەوتنی شەختە بە هیچ شێوەیەك بەسەر ئەو بارستانەدا نەڕۆن و خۆیان لێ بە درووبگرن و لە رۆیشتنیش هەنگاوی خێرا نەهاوێژن و رانەكەن لە پێناو سەلامەتیان و دووركەوتنەوەیان لەهەر رووداوێكی نەخوازروی خزین و خلیكسان و بەربوونەوە بەهۆی شەختەوە.
• تا بكرێت شلەمەنیی گەرم بخورێتەوە، چونكە پارێزگاریی لە گەرمیی لەش دەكات و بڕی پێویستی یەكەی كایلۆریشی پێ دەبەخشێ بۆ پاراستنی لەش لە دابەزینی پلەكانی گەرمای.
• بەهیچ شێوەیەك نابێ هاوڵاتیان بیر لە ئەنجامدانی گەشت لەكاتی بارینی بەفر بكەنەوە، بە تایبەتیش بۆ ناوچە شاخاوی و تەنانەت زوورگییەكانیش، چونكە گۆڕانی دڕاماتیكی و خێراو هەرگیز چاوەڕوان نەكراو لەو ناوچانەدا روودەدەن و هیچ دەرفەتێك بە رزگاربوون نادات و تەنانەت تیمەكانی فریاكەوتنیش بە سانایی ناگەنە ئەو ناوچەو شوێنە سەخت و دژوارانە،
ئەگەرنا، ژیانی خۆت و خانەوەداو هاوڕێكانت دەخەیتە نێو بازنەیەكی یەگجار زۆر مەترسیدارەوەو ئەوكاتەش پەشیمانی هیچ سوودێكی نییە.
• برایانی جووتیار و بەخێوكارانی ئاژەڵەكان بە تایبەتی، ئامادەكاریی پێشوەختەیی خۆیان وەربگرن بۆ ئەوەی تا پێیان بكرێ بەرووبووم و ئاژەڵەكانیان لە نزمبوونەوەی زۆری پلەكانی گەرما بپارێزن.
• خاوەن نەمامگەو خولیایانی بەخێوكردنی ئاژەڵ و باڵندەكان پێویستە تا بكرێت دارو درەختە ناسكەكان و قەفەسی گیاندارەكانیان بە شێوەیەكی تەندروست دابپۆشن یان ئەگەر دەكرێت دووریان بخەنەوە لەو شوێنانەی كە كراوەن یان زۆر زوو سارد دەبنەوە تا لە هەڕەشەی بەستانیان بپارێزن.
• بۆ ئەو ماڵانەی كە دەكەونە نێو ناوچە شاخاوییەكان كە بێگومان پلەی گەرمیی زۆر تیایدا نزمتر دەبێتەوە، پێویستە بڕێك ئاوی پاكی خواردنەوە لە ژوورەوە دابنێن كە لایەنی كەم بۆماوەی 2 تا 3 رۆژی خواردنەوەو پێداویستی سەرەكی ئەندامانی خێزان دابین بكات تا شەپۆلەكە كۆتایی پێدێت و ئەگەر بكرێت تانكییەكانی ئاو و بۆڕییە دیارەكانی تۆڕی ئاو بەهەر چ شێوەیەك بێت دایبپۆشن تا لە هەڕەشەی بەستان و درز تێكەوتن و تەقینیان بپارێزرێن.
• تیمەكانی تایبەت بە راماڵینی بەفر لە ئامادەباشیدابن.
• تیمەكانی شاخەوانی بەهیچ جۆرێ بیر لە ئەنجامدانی گەشتی تایبەتی خۆیان نەكەنەوە ئەگەر بۆ مەودایەكی نزمیش بێت لەكاتی چالاكبوونی بەفربارین.
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
2كاتژمێر لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش
2022 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی