رێگایه‌كی سه‌ره‌كی هەولێر بەهۆی بەفربارینەوە داخرا

0
588

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە، هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ن، به‌هۆی دابارینی به‌فرێكی زۆر، ڕێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان بۆسه‌ر چیای سه‌فین و كه‌پكی گه‌رۆته‌ داده‌خرێت، له‌به‌ر چڕی به‌فره‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگا و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینیش بۆ چه‌ند مه‌ترێك.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هاووڵاتیان و شۆفێران له‌كاتی ئێستادا وه‌كو رێگای به‌دیل ده‌توانن ڕێگای (هه‌ولێر- شه‌قڵاوه‌ -هیران) به‌كاربێنن كه‌ له‌كاتی ئێستا هاتوچۆ تیایدا ئاساییه‌.

هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی له‌ هاوڵاتیان كردوه‌، هاتوچۆكردنیان سنوردار بكه‌ن و له‌حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت گه‌شت نه‌كه‌ن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this