وەزیری تەندروستی هەرێم داوایەکی بەپەلە لە بەغدا دەکات

0
6566
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئایار رایگەیاند: بەهۆی کەمبوونەوەی پابەندی هاووڵاتیان بە رێکارە تەندروستییەکانەوە هۆکارێکبوو بۆ دووبارە تەشەنە سەندنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، داوای بەپەلە لە بەغدا دەکات کە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بێت.

لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ (بغداد الیوم) سامان بەرزنجی وتی” بەهۆی ترسمان لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەنێو هاووڵاتیانی هەرێم، بڕیارماندا قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا لە پارێزگاکانی هەریم رابگەیەنین”.

بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکرد: تووشبووە نوێکانی کۆرۆنا لە هەرێم هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان پێوە دیارنەبووە بە قورسی، تەنیا دوای پشکنین بۆمان دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، تیمەکانمان رۆژانە سەرقاڵی پشکنینن بۆ دۆزینەوەی تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتی ئێستادا وەزارەتی تەندروستی پێویستی زۆری بە پشتیوانی و هاوکاری بەغدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

بەشی بکە لە
تاگەکانکۆرۆنا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this