بۆ جاری سێيەم ژنێک بە سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا

0
262

SNN

پەرلەمانی ئەوروپا بۆ جاری سێيەم لە مێژودا روبیرتا ميتسۆلا بە زۆرينەی دەنگ بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژارد، بەوەش بۆ جاری سێيەم پەرلەمانەکە لەلايەن ژنێکەوە سەرۆکايەتی دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی ئەوروپا روبێرتا ميتسۆلا لە تەمەنی 43 ساڵيدا بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دياريکرد، کە گەنجترين سەرۆک پەرلەمانە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت، هەرچەندە رەخنەی زۆری لێدەگيرا بەوەی پشتگيری لە پەسەندکردنی ياسای لەباربردنی منداڵ نەدەکرد.
ميتسۆلا خەڵکی وڵاتی ماڵتايە و سێيەم ژنە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپای ووەرگرتبێت لەدوای سیمۆن فیڵ و نیکۆل فۆنتینی فەرەنسی.
هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو دەيڤد ساسۆلی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا لە تەمەنی 67 ساڵيدا کۆچی دوايکرد.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this