قائانی لەگەڵ سەدر کۆبووەوە و بەبێ ئەنجام عێراقی جێهێشت

0
487

SNN

“ئیسماعیل قائانی” فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، عێراقی بەجێھێشت، میدیاکانیش کۆبوونەوەکانی لەگەڵ “موقتەدا سەدر” سەرۆکی رەوتی سەدر، بێ ئەنجام باس دەکەن.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە، “قائانی” سێشەممە عێراقی بەجێھێشتووە و ھەوڵەکانی بۆ نێوەندگیری نێوان رەوتی “سەدر” و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان شکستی ھێناوە و نەیتوانیوە “سەدر” قایل بکات بە یەکخستنەوەی ناو ماڵی شیعە.

چەند سەرچاوەیەکیش لە “بەغداد”ەوە باس لەوە دەکەن،”سەدر” لە ماوەی چەند سەعاتێکی کەمدا دووجار لەگەڵ ” قائانی” کۆبۆتەوە و سوور بووە لەسەر بەشداری پێنەکردنی ” نوری مالکی” سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە حکومەتی داھاتوودا، پێشبینی دەکرێت بەمنزیکانە “قائانی” جارێکی تر سەردانی “عێراق” بکاتەوە و ھەوڵەکانی بۆ یەکخستنی ماڵی شیعە چڕتر بکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this