ئەم ڕێگايانەی سلێمانی دەکرێنەوە

0
225
SNN
بەڕێوبەرايەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا هاووڵاتيان ئاگادار دەکاتەوە کە هاتووچۆ له‌هه‌ردوو ڕێگه‌ی (چاڤیلاند‌و ده‌باشان به‌ره‌ و تونێلی پێشڕه‌و) ئاسایی بۆته‌وه‌.
 دەقی راگەيەندراوەکە:
ئاگادارییه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان‌و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌ئێستادا هاتوچۆ له‌هه‌ردوو ڕێگه‌ی (چاڤیلاند‌و ده‌باشان به‌ره‌و تونێلی پێشڕه‌و) ئاسایی بۆته‌وه‌، شۆفێران ده‌توانن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانیان هه‌ردوو ڕێگه‌كه‌ به‌كاربهێنن.
له‌هه‌مانكاتدا هاتوچۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هاتوچۆكردنی شۆفێران بۆ به‌رزاییه‌كانی گۆیژه‌و ئه‌زمه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شه‌خته‌به‌ندی هه‌ردوو ڕێگه‌كه‌، داواكارین شۆفێران له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆیان به‌دوربگرن له‌و ڕێگه‌وبانانه‌ی كه‌ به‌هۆی به‌فره‌وه‌ هاتوچۆكردن تێیاندا مه‌ترسین.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this