هەڤاڵ ئەبوبەکر: کێشەی کەمی غاز لە سلێمانی بوونی نييە

0
474

SNN

پارێزگاری سلێمانی رايگەياند: لە سلێمانی کێشەی کەمی غاز بوونی نيە کێشەکەمان چارەسەرکردووە و رێژەکەمان زيادکردووە، نەمانهێشتووە نرخەکەی بەرزببێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رايگەياند: کێشەی کەمی غاز لە سلێمانی بوونی نييە، تەنها لە مانگەکانی يەک و دوو بەهۆی سەرماوە خواست زياد دەکات، ئەوەی هەيە خەتای خۆمانە وەک حکومەت و هاووڵاتی.

دەشڵێت “ئێمە وەک حکومەت بەشەغازی سلیمانيمان چارەسەرکردووە و بەشە غازی سلێمانيمان لە 13 بەشە کردووە بە 15  کە هەرگيز بەشی سلێمانی ئەوەندە نەبووە”.

سەبارەت بە هاووڵاتيانيش دەڵێت “هاووڵاتی کە لە ماڵەوە سێ بتڵی پڕی هەيە پێويست ناکات چوارەم پڕ بکات، کە دەزانێت سەيارەی غاز بە گەڕەکەکانە دەگەڕێت پێويستناکات ببێت بە کێشە لەلای”.

لەلايەکی ديکەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەر بەشە نەوت ئاماژەبەوە دەکات “وەزارەتی نەوت دەسەڵاتی دابينکردنی نەوتی لە پارێزگاکان سەندووەتەوە و ئەو دەسەڵاتە لای وەزارەتی سامانە سروشتييەکان و وەزارەتی نەوتی عێراقە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this