
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی باران و بەفربارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و هاوكات لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانیش ڕێژەییەكی زۆر بەفرباریوە، ئەمە وایكردووە كە سەرچاوەی زۆرێك لەكانیاو كارێزەكانی سنورەكە بەتواوی ببوژێنەوە، هاوكات جوتیارێكی نمونەیش باس لەكاریگەرییەكانی ئەو بەفربارینەدەكات لەسەر كەرتی كشتوكاڵ.
ئازاد محەمەد، یەكێكە لە جوتیارە نمونەیی و بە ئەزمونەكانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی ئەمساڵ ڕوودەدات لە بارودۆخی كەشوهەوا تەواو جیاوازە لە ساڵانی ڕابردوو هەر ئەمەش وایكردووە كە كاریگەری باش بەسەر كشتوكاڵ و بەروبوومە كشتوكاڵییەكانەوە جیبهێڵێت، بەتایبەت ئەو بەفربارینەی كە ئێستا لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور باریوە جگە لەوەی لەڕووی ڕێژەی ئاوی سەرزەوی ژێرزەوی كاریگەری زۆر باشی دەبێت لەهەمان كاتیشدا لەڕووی باشتركردنی بەربوومی كشتوكاڵی كاریگەری باشی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو بەفربارینەی كە ئەمساڵ باریوە و تائێستاش لەسەر زەوی ماوەتەوە كە هۆكاریكی زۆرباش و كاریگەر دەبێت بۆ لەناوبردنی دەیان جۆر نەخۆشی و هەروەها لەناوبردنی كرم و حەشەراتی كشتوكاڵی كە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی كەمبارانییەوە لەزەوییە كشتوكاڵییەكان دروست بوون، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەو بەفرەی ئێستە لەسەر زەوییەكان ماوەتەوە دەبێت هۆی بەهێواشیش شیكردنەوەی خاك كەئەمەش زۆر كاریگەری باشی دەبێت بۆ بەپیتبوونی زەوی لەكاتێكدا لەساڵانی ڕابردوو بەهۆی كەمی باران بارین زەوییەكان وشك و ڕەق بووبوون.
ئەو جوتیارە نمونەییە ئەوەشی خستەڕوو، تاكە كاریگەرییەكی خراپ كە بەهۆی ئەم كەشوهەواو و بەفربارینە هەبێت ئەوەیە كە بۆ درەختە مزرەمەنییەكان یاخود ئەو درەختانەی كە هەمیشە سەوز یان ئەو شەتڵانەی كە لەناوچەی گەرمیان دەچێندرێت كاریگەری خراپی دەبێت بەڵام جوتیاران و خاوەن باخكانیش دەتوانن كەشێكی وەها دروست بكەن كە نەهێڵن شەتڵەكانیان بەهۆی سەرماوە لەناو بچن بەتایبەت ئەوانەی لەژێر خانووە پلاستیكییەكاندا.
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
28 خولهك لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
50 خولهك لهمهوپێشوردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
28 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
28 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش