وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە روونکردنەوە لەسەر مەترسی تونێلێک دەدات

SNN
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ڕایگەياند: چەند گرفتێك لە پۆڕتاڵی دیواری دەرەوەی تونێلی ماوەران درووستبووە و پەیوەندیی بە خودی تونێلەكەوە نییە.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: دوای بەدواداچوونی ووردی تەكنیكی بۆ تونێلی ماوەران لە نزیك قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر، تونێلەكە درزی نەبردووە و ستراكچەری تونێلەكە سەلامەتەو هیچ مەترسییەك لەسەر داڕمانی نییە.
راشيگەياندووە: دوای بەدواداچوونی ووردی تەكنیكی، دەركەوت كە بابەتەكە بەوشێوازە نیەو ئەوەی هەیە، درووستبونی چەند گرفتێكە لە پۆڕتاڵی دیواری دەرەوە، وەكو كەوتنی چەند شوێنێك لە لاشانەكان یاخود وردبونی چەند درزێك لە دیوارەكە ئەویش تەنها چینی ڕووپۆشی دیوارەكەی دەرەوەیە هیچ پەیوەندیەكی بە خودی تونێلەكەوە نییە.
ئاشكراشیکردووە: ئەو كەموكوڕیانەی درووست بوون لە ئەنجامی ڕاوەستان و كارنەكردنە لە پڕۆژەكەدا كە بەهۆی قەیرانی دارایی و خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی بەڵێندەر، ماوەی (6) ساڵە ڕاوەستاوە.
تونێلی ماوەران بەشێكە لە پڕۆژەی درووستكردنی جوتسایدی كۆڕێ- شەقڵاوە- قەندیل، بە درێژی 935م، پێكهاتووە لە دوو سایدی چون و هاتن، گشت بڕگەكانی شارستانی لەناو تونێڵەكە تەواو بووە، ئەوەی ماوە تەنها بڕگەكانی ئیلیكترۆمیكانیكی و كارەبایی ناوەوەیە، پڕۆژەكە بە گشتی لە %86ی كارەكانی تەواو بووە.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ڕوونیدەكاتەوە: بەرپرسیاریەتی پڕۆژەكە لە تەواوكردن و چاككردنەوەی هەر كەموكوڕیەك لە ئەستۆی كۆمپانیای جێبەجێكارە لە داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لەسەر داوای هاتوچۆی هەولێر و لەسەر فەرمانی پارێزگای هەولێر بە مەبەستی كەمكردنەوەی بەشێك لە تڕافیكی سەر ڕێگای قەزای شەقڵاوە بەتایبەتی ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی كە خەڵك بۆ گەشت سەردانی ناوچەكانیان دەكرد ئەم ڕێگایە كرایەوە، هەرچەندە ڕێگاكە و تونێڵەكە تەواو نەكراون و پڕۆژەكە وەستاوە و هاتوچۆ پێیدا پەسەند و گونجاو نییە.
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
20 خولهك لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
42 خولهك لهمهوپێشوردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
20 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
42 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
20 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
42 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش