سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان دەکەن

0
742
حکومەتی هەرێمی کوردستان

SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئایار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی بنەمایەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەکانی داهاتیش هەمەجۆر بکات و گرنگی زیاتریش بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی یاسای نوێی وەبەرهینان کرا کە بڕیارە بەم نزیکانە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەند کردنی، جەختیش لەوەکرایەوە کە پێویستە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای پێداویستییەکانی هەرێم و بەرژەوەندی گشتی بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this