لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

0
1694

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرەی كە ڕووی لەناوچەكە كرد پارێزگاری سلێمانی ماوەی سێ‌ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند و بەهۆیەوە مووچەی ئەو فەرمانگە و دامەزراوە حكومییانە دابەشنەكرا كە لە لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ناویان هاتبوو، سبەی یەك شەممە مووچەی سەرجەمیان دابەشدەكرێت 25ی ئەم مانگەش دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە بۆ مانگی 1ی 2022.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی ڕووی لە پارێزگای سلێمانی كرد و پشوو ڕاگەیەندرا، بانکەكان نەیانتوانی مووچەی ئەو فەرمانگە و دامەزراوە حكومییانە دابەشبكەن كە دەبوو مووچەیان پێبدرێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە سبەی لە دوای كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە و مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانە دابەشدەكریت كە لەڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی پشووەوە مووچەكانیان دواكەوت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا تواندراوە كە تەمویلی سەرجەم بانکەكانی هەرێم بكرێت بە دابینكردنی بڕی پارەی پێویست بۆ ئەو مووچەخۆرانەی كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، هاوكات هەر سبەی لەگەڵ مووچەی ئەو وەزارەتانەی كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانییش دابەشدەكرێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئامادەكارییەكان تەواو بوون بۆ ئەوەی لە 25ی ئەم مانگەوە دەستبكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە و یەك وەزارەتیش كە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی تەندروستی دەبێت هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردووش مووچە بە بێ‌ لێبڕین دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this