
SNN
ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتی وەڵامی راگەیەندراوەکەی پارتیدایەوە و راشیگەیاند: “وەک یەکێتی هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ پارتی نەبووە، چونکە پارتی هەلی ئەوەی نەڕەخساند، هەروەها دەیانویست رێککەوتنێکی ناشەفافمان لەگەڵ بکەن”.
ئەمین بابە شێخ رایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی كە دوێنێ بەڕێوەچوو خستنەڕووی راستییەكانی تێدابوو ، چونكە لەدانوستاندنەكاندا هەر لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ساڵی پارەوە هەوڵەكانمان بۆ ئەوە بوو بەیەكڕیزی و پڕۆژەیەكی یەكگرتوی نیشتمانییەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق بە شیعە و سوننەوە بچینە بەغدا، بەڵام بەداخەوە پێشبینی ئەوە دەكرا پێشوەخت پارتی لەگەڵ چەند لایەنێكی تردا بەبێ ئاگاداری ئێمە و لایەنەکانی تر چوبوونە ناو رێككەوتنێكەوە كە بەهیچ شێوەیەك خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لەعیراق و مافەدەستوریەكان و قەوارەی هەرێمی كوردستان ناکات.
دەشڵێت: “هەر لەسەرەتای ئەو كۆبوونەوانەوە ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دەسەلاتی تەواو و بە بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانیەوە لەگەڵ پارتی دا گفتوگۆیان دەكرد دور لە پرەنسیپەکانی تاکڕەوی و قۆرخکاری له پرۆسەی بڕیاردانی سیاسیدا .
بەڵام بەداخەوە ئەوە وەفدەكانی پارتی بوون کە بە ناوەڕۆكێكی تەم و مژاویەوە دەهاتن بۆ كۆبوونەوەكان”.
هاوکات لە وەڵامی پارتیدا دەڵێت: “هەر لێرەدا بە بیر پارتی دیموكراتی كوردستان دەهێنینەوە كە هیچ رێككەوتنێكی كۆنكرێتیمان لەگەڵیان نەبووە، چونكە خۆیان هەلی وایان نەڕەخساندو دەیانوویست رێككەوتنێكی ناشەفافمان لەگەڵ بكەن”.
لە درێژەی روونکردنەوەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو: بەشداری نەكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لەیەكەم دانیشتنی عیراق لەبەر هەڵوێستی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت (راكان جبوری) و كێشەی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بوو و ھیچ پەیوەندی بەهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە نەبووە.
هاوکات رایگەیاند: لەبارەی دووبارە كاندیدكرنەوە ی سەرۆك بەرهەم ساڵح بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی، پێداگریمان بۆ ئەوەیە كە ئەو وەك پارێزەری دەستووری عێراقی فیدراڵ و پارێزەری بەرژەوەندییەكانی گەلانی عیراق و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەبێت، وەك چۆن هەمیشە نوێنەرانی تری یەكێتی نیشتمانی لەبەغدا بەپێی دەستوور ئەم ئەركەیان جێبەجێكردووە.
ئەمین بابە شێخ ئاماژەی بەوەکرد: “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزی ماڵی كور د بووەو هەوڵی بەردەواممان دوپاتكردووەتەوە بەڵام كە دڵنیابووین پارتی بەئەجێندایەكی تەم و مژاوی هاتە ناو دانوستانەكان و نێو پرۆسەی سیاسی عێراقەوە هەستمان كرد ئەو هەوڵانە مەترسیدار دەبن و خزمەت بەپرۆسەی دیموكراسی و مافە دەستووریەكانی گەلانی عیراق و قەوارەی هەرێم ناكات، بۆیە ئێمەش لەڕوانگەی بڕوای نەگۆڕو چەسپاومان بەڕێكارە دەستووری و دیموكراتییەكان لەپرۆسەی سیاسی عێراق كاندیدی پەسەندكراوی خۆمان و بەرەزامەندی زۆر لایەنی تری عێراقی و کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دیاریكرد.
لە کۆتاییدا دوپاتی دە کەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەمیشە بڕوای بە پرەنسیبی دیالۆگ ودانوستاندن نەگۆڕە و ئێستاش لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی دەرگای ئەو بژاردەیەمان دانەخستووە بەمەرجێ بۆ رێککەوتنێکی کۆنکریتی بێت”.
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
2كاتژمێر لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش
2022 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی