رێزان شێخ دلێر: پارتی لە دەرەوەی سەرجەم لايەنە کورديەکان رێککەوتنی کردووە

0
187
SNN-عەلی حەمە سەعيد
رێزان شێخ دلێر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەياند: پارتی لە دەرەوەی سەرجەم لايەنە کورديەکان رێککەوتنی لەگەڵ لايەنی سونە و سەدر کردووە، ئامادە نييە دەستبەرداری رێککەوتنەکە ببێت، ئەوەش دەبێتە هۆی لێکترازانی نێوماڵی کوردی.
 
سەبارەت بەوەی ئەم هەنگاوەی پارتی دەبێتە هۆی لێکترازانی يەکڕيزی لايەنە کوردييەکان رێزان شێخ دلێر دەڵێت “ئیمە وەک يەکێتی هيچ خەتايەکمان لەوەدا نيە و دەمانەوێت پەيوەنديمان لەگەڵ سەرجەم لايەنەکان باشبێت، ئەوەی توانيومانە کردوومانە بۆ ئاشتەوايی، نابينە هۆی شەرانگێزی لەگەڵ هيچ لايەنێک”.
 
رێزان شێخ دلێر ئاماژەی بەوەکرد “بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ئيرادەيەکی بەهێزەوە تەسليمی هيچ هێزێکی سياسی نابێت و لەگەڵ ئيرادەی يەکێتييە، کانديدی خۆمان هەيە و کار بۆ سەرخستنی دەکەين”.
 
سەبارەت بە کانديدکردنی هۆشيار زێباری لەلان پارتيەوە دەڵێت “پارتی کانديدێکی لاوازی هەيە، کانديدکردنی کەسێک کە کەيسی گەندەڵی لەسەرە لەلايەن پارتيەوە نيشانەی ئەوەيە پارتی دەيەوێت عێراق بە عاقارێکی خراپدا ببات، پارتی لە 2018 چيکرد ئێستاش هەر ئەوەی لە توانادايە”.
 
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this