كۆمەڵی دادگەری بۆ سامانەسروشتیەكان: كوا بەڵێنەكانتان بۆ دابەشكردنی‌ نەوت بە نرخی‌ پاڵپشتیكراو لەم زستانە

0
205

SNN-عەلی حەمەسەعید

لەبەرامبەر جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانەی كە بەهاووڵاتیاندا لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی و باشتر كردنی دۆخی كارەبا و زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا بەهاووڵاتیان، فرامسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكەن كە بە ڕۆژ ژیانی‌ خەڵك رووبەڕووی‌ سەختی‌ زۆرتر دەبێتەوە و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش بێ‌ بەڵێن بوو لە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان لەم زستانەدا.

لە ڕاگەیەندراوێكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان كە وێنەیەكیان بۆ SNNناردووە ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی‌ نزمبوونەوەی‌ پلەكانی‌ گەرماو بەردەوامی‌ ئەو شەپۆلانەی‌ سەرما كە هەرێمی‌ كوردستانی‌ گرتووەتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانی‌ خەڵك رووبەڕووی‌ سەختی‌ زۆرتر دەبێتەوە، لەم دۆخەدا كە خەڵك پێویستی‌ بەهۆكارەكانی‌ گەرمكردنەوە هەیەو كارەبای‌ نیشتیمانی‌ یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانیەتی‌، بەڵام كابینەی‌ نۆیەمی حكومەت شكستیخوارد لە بەڵێنەكانی‌‌ و لە ئێستەدا كارەبای‌ بۆ نزیكەی‌ تەنها پێنج كاتژمێر لە شەوڕۆژێكدا كەمكردووەتەوە، لە هەمانكاتدا لە دابینكردنی‌ نەوت بە نرخی‌ پاڵپشتیكراو شكستیخواردو تا ئێستا تەنها پێنج یەكی‌ خێزانەكان نەوتیان پێگەشتووە، هەروەها بەهۆی‌ كاری‌ نایاسایی كۆمپانیاكانی‌ دەسەڵاتیشەوە غازی‌ ماڵانیش لە هێندێك شار نرخەكەی‌ بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئێمە لە فراكسیۆنی‌ كۆمەڵ بەرپرسیارێتی‌ ڕاستەوخۆی‌ ئەم دۆخەی‌ ژیانی‌ خەڵك رووبەڕووی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران ‌و حزبەكانی‌ پێكهێنەری‌ حكومەت دەكەینەوە، پێیان دەڵێین كوا بەڵێنەكانتان بۆ باشكردنی‌ ژیانی‌ خەڵك؟ كوا بەڵێنەكانتان بۆ دابەشكردنی‌ نەوت بە نرخی‌ پاڵپشتیكراو لەم زستانە؟ كوا بەڵێنەكانتان بۆ ئەو كارەبایەی‌ بانگەشەی‌ زیادكردنیتان دەكرد؟.

لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ڕوانگەی‌ دڵسۆزیمان بۆ خەڵكی‌ كوردستان، جارێكیتر داوا دەكەین وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان بڕێكی‌ زیاتر غاز بۆ وێستگەكانی‌ بەرهەمهێنانی‌ كارەبا دابین بكات كە توانای‌ بەرهەمهێنانی‌ زیاتری‌ كارەبایان هەیە، هەروەها وەزارەتی‌ كارەباش دابینكردنی‌ كارەبا بۆ خەڵك‌ و پارێزگاكانی‌ هەرێم بكاتە كاری‌ سەرەكی‌ خۆی‌‌ و پارێزگاكانی‌ دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ هەرێم بۆ بەرپرسیارێتی‌ حكومەتی‌ فیدراڵی‌ بەجێبهێڵێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this