کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار شەقامی عێراقی توڕەدەکات

0
1350

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەبەرامبەر كاندیدكردنی هۆشیار زێباری لەلایەن پارتییەوە شەپۆلێكی تورەیی لە شەقامی عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوە و لە تۆڕەكۆمەلایەتیەكاندا هەڵدانەوەی مەلەفە گەندەڵییەكانی ناوبراویان دەستپێكردووە، هاوكات ئاژانسێكی عێراقیش ئەوەی بڵاو كردەوەتەوە كە كاندیدەكەی بارزانی پێشترخاكی عێراقی فرۆشتووە بە سعودیە و كوەیت لە بەرامبەر 60 ملیۆن دۆلار، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت سەدرییەكان دەبێت چ وەڵامێكی شەقامی عێراقی بدەنەوە بە كاندیكردنی هۆشیارزێباری.

ئاژانسی عەهد نیوزی عێراقی ئەوەی بڵاوكردەوە كاندیدەكەی بارزانی بۆ سەرۆككۆماری عێراق پێشتر خاكی عێراقی فرۆشتووە بە سعودیە و كوەیت لە بەرامبەر 60 ملیۆن دۆلار، هەر ئەوەش شەپۆلێكی تووڕەیی و ناڕەزایی خەڵك بەهۆی مێژووی خەسارەت و دۆسیەكانی گەندەڵی زێبارییەوە دروست بووە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان كە ئێستا لەلایەن مەسعود بارزانیەوە كاندید كراوە بۆ سەرۆككۆماری عێراق.

ئاژانسەكە لەزاری چالاكوانان گواستویەتیەوە كە هۆشیار زێباری لە ماوەی سەرۆكایەتی لیژنەی جیاكردنەوەی سنووری عێراق و كوێت و سعودیەدا بە بری 60 ملیۆن دۆلار خاكی عێراقی بە كوێت و سعودیە فرۆشتووە، باسی لەوەشكردووە كە عێراقییەكان دەزانن كە هۆشیار زێباری لە %70ی ڕووبەری دەوورووبەری كێڵگەی ڕومەیلەی بەخشیوە بە كوێت و سعودیە لە بەرامبەردا 60 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، جگەلەوەش باسی لەوە كردووە كە هۆشیار زێباری 119 ملیۆن دۆلاری لە گەنجینەی دەوڵەتەوە گواستووەتەوە بۆ هەژماری تایبەتی خۆی لە بانكی HSBCی بەریتانی لە لەندەن.

لەلایەكی دیكەوە ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەی بۆ SNNڕوونكردەوە، كاتێك سەدرییەكان دەزانن (هۆشیار زرێباری) لەسەر كەیسێكی گەندەڵی لە پەرلەمانی عێراق متمانەی لێسەندرایەوە، لە ئێستادا بە چ پێوەرێك پشتگیری لێدەكەن بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆككۆمار، ئەگەر ئەوە بكەن ئەوكات چ وەڵامێكیان بۆ شەقامی عێراقی دەبێت لە لایەك بانگەشەی ئەوە دەكەن دژی گەندەڵین و لەلایەكی دیكە دەنك بە كەسی گەندەڵ دەدەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this