
SNN
ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕوسیا کە ئەگەر ئۆکرانیا داگیربکات ئەوا ئەو بۆریە غازە دادەخات کە بڕیارە غازی ڕوسیا بۆ رۆژئاوای ئەوروپا بگوازێتەوە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی ئەوەی خستەڕوو: “دەمەوێت زۆر ڕاشکاوانە قسە بکەم، ئەگەر ڕوسیا بە شێوەیەک لە شێوەکان ئۆکرانیا داگیربکات ئەوا بۆری غازی نۆرد ستریم 2 ناکەوێتەکار”.
ئەمریکا لای خۆیەوە تاوتوێی ئەم بابەتەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا کردووە، ئانالینا بایربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی جەختی لەوەکردەوە کە لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە سزایەکی قورس بەسەر ڕوسیا دەسەپێنن و پرسی بۆری غازی نۆرد ستریم 2 لەناو سزاکاندا دەبێت، بەڵام ئەوەشی وت کە لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ مۆسکۆ بەردەوامن.
لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە ئابووری ڕوسیا بکەنەئامانج.
ڕوسیا ئەگەرچی بە ڕاست و دروستی ئەوەی ئاشکرانەکردووە کە پلانی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا داڕشتووە بەڵام دەیان هەزار سەربازی ڕوسی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا کۆکراونەتەوە و ئەوەش گرژی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا زیادکردووە.
لە ئێستادا بەهۆی ئەگەری ئەو داگیرکارییەوە، ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لای هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دروستبووە، لەسەر ئەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دوێنێ وتارێکی پێشکەشکرد و داوای لە هاووڵاتیان کرد کە خۆیان تووشی دڵەڕاوکێ نەکەن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆیان فریونەدەن کە وابزانن هەڕەشەکانی ڕوسیا ڕاستەقینە نین.
سەرۆکی ئۆکرانیا بە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی وت: “جەستەتان لە ڤایرۆس بپارێزن، هاوکات مێشکتان لە درۆ و دڵتان لە دڵەڕاوکێ بپارێزن”.
دمیترۆ کولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیاش بەوە دڵخۆشی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دایەوە کە “ژمارەی سەربازانی ڕوسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا هێندە زۆر نییە کە لەتوانایاندابێت ئۆکرانیا بەو پانتاییەی کە هەیەتی داگیری بکەن”.
ئهمریكا پهیامێكى تووندى ئاراستهى توركیا كرد
4 ڕۆژ لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
37 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
59 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
37 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
59 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش