نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان

0
116

SNN

ئەمڕۆش نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بە بەرزی مایەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 88 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی لە کاتی کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکانی وزە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 88 دۆلار و 22 سەنت بوو، بەڵام دواتر گەیشتە 88 دۆلار و 90 سەنت.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش کە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 86 دۆلار و 78  سەنت بوو دواتر بۆ 87 دۆلار و 58 سەنت بەرزبووەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە ننرخی نەوت بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە کردوە و رۆژی چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 90 دۆلار کە ئەمەش بەرزترین نرخی تۆمارکراوە لە ساڵی 2014ەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this