لەسەر مامۆستایانی وانەبێژ بانگهێشتی وەزارانی دارایی و پەروەردە دەكرێت بۆ پەرلەمان

0
236

SNN-عەلی حەمەسەعید

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات “مامۆستایانی وانەببێژ توێژێكی زۆر ستەملێكراون‌و مافی خۆیانە وەڵامی داواكاریان بدرێتەوە بەڵام تائێستا حكومەت وەڵامی داواكارییەكانی نەداونەتەوە، بۆیە لەڕێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە داوادەكەین وەزیرانی دارایی‌ و پەروەردە بێنە كۆبونەوەیەكی پەرلەمان”.

عەبدولستارمەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: مامۆستایانی وانەببێژ توێژێكی زۆر ستەملێكراون و مافی خۆیانە وەڵامی داواكاریان بدرێتەوە، بەڵام تائێستا حكومەت وەڵامێكی ئەرێنی نەداونەتەوە، بۆیە ئێمە لەفراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری چەندین پرسیارمان ئاراستەی وەزیری پەروەردەو وەزیری دارایی كردوەو هەروەها بەژمارەی یاسایی ئەندامان داواكراوە كە دانیشتنێكی پەرلەمان تایبەت بكرێت بەئامادەبونی هەردوو وەزیر سەبارەت بە بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی وانەبێژ.

ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارین كە فشاربكرێت لایەنی پەیوەندیدار هەستێت بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، چونكە مامۆستایانی وانەبێژ بەگشتی بارگرانیەكی زۆر ناخەنە سەر حكومەت لەكاتێكدا لە ئێستادا باری دارایی حكومەت زۆرباشە.

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، چەندینجار یاداشتمان داوەو داكۆكی زۆرمان كردوەو بەردەوامیشدەبین، ەوڵدەدەین هەفتەی داهاتوش بەدواداچون‌و یاداشتێك لەوبارەیەوە بەرزبكەینەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this