نرخی بەرمیلێک نەوت 90 دۆلاری تێپەڕاند

0
293

SNN

ئەمڕۆ شەممە، 29ی کانوونی دووەم، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بەجۆرێک بەهای هەر بەرمیل نەوتێکی برێنت بەرزبووەوە بۆ 90 دۆلات و سێ سەنت و بەهای نەوتی خاوی تێکساسیش بۆ 86 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناوی ئۆمیکرۆن لە سەرتاسەری جیهادا، بەڵام ئەمجارە نەبووە هۆی ئەوەی کاریگەری بکاتە سەر بەهای نەوت، بەڵکو چاودێرانی ئابووری دەڵێن لەمساڵدا خواستی نەوت لەلایەن وڵاتە زلهێزەکانەوە هێندە زیاد دەکات ئەگەری هەیە پێش ساڵی نوێ بەهای هەر بەرمیل نەوتێک بگاتە 105 دۆلار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this