تۆنی نادال: فیدرێر باشترینه‌

0
371
فیدرێر، نادال، تۆنی نادال

SNN Sport

مامی ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی جیهانی ماتادۆری ئیسپانی رافایل نادال و راهێنه‌ری پێشووی باسی له‌و چركه‌ساتانه‌ كرد  كه‌ تێنسی سه‌رزه‌وی خۆشویستووه‌ و ئه‌وچركه‌ ساتانه‌ی  تر كه‌ تیایدا سڵی لێكردووەته‌وه‌ .

 

تۆنی دەڵێت ” حه‌ز به‌ ببینی فیدرێر زۆر ده‌كه‌م ، ئەگه‌ر مامی رافا یان راهێنه‌ری نه‌بوومایه‌وه‌ حه‌زم ده‌كرد فیدرێر هه‌موو یارییه‌كان بباته‌وه‌ ، من ده‌زانم ئه‌و باشترینه‌ و نازانم دوای ئه‌و كێ دێت ، رەنگه‌ لیڤه‌ر یان رافل كه‌ زۆر دوور نیه‌ ، به‌ڵام له‌ ئێستادا رۆجیه فیدرێر‌ باشترینه‌ “.

 

هه‌روه‌ها تۆنی نادال وتی ” سه‌باره‌ت  به‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئه‌سته‌م بوو یارییكردن  له‌ دژی نۆڤاك جۆکۆڤیچ زیاتر له‌ فیدرێر ، كاتێک  له‌ دژی مایەسترۆ یاری ده‌كه‌ین ، رێگایه‌كمان هه‌یه‌ بۆ بردنه‌وه‌ لێی و ده‌زانین چی پێویسته‌ له‌ سه‌رمان  ئه‌نجامی بده‌ین  له‌ رێی ئاراسته‌كردنی تۆپه‌ به‌رزه‌كان له‌ لای (باكهاند )ه‌وه‌ ، به‌ڵام كاتێک  له‌ دژی نۆڤاك یاریمان ده‌كرد چه‌ندین جار به‌ ته‌واوه‌تی نه‌مانده‌زانی چی بكه‌ین له‌ به‌رامبه‌ریدا “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this