“پێویسته‌ پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ مووچه‌ى مانگى شوبات به‌كاربهێنرێت”

0
1605
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN

18 په‌رله‌مانتارى هه‌رێمى كوردستان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن: پێش ئەوەی بەغدا رەزامەندیی بدات لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار حكومەتی هەرێم پارەی تەواوی لەبەردەستا بوو بۆ دابەشكردنی مووچە، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه‌، “حكومه‌ت هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شووبات به‌كاربهێنێت”.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوى په‌رله‌مانتاران: مەم بورهان قانع، سەلمە فاتیح، روپاک ئەحمەد، دیاری ئەنوەر، لوقمان وەردی، ئەبوبەکر هەڵەدنی، سیروان بابان، سەرچنار ئەحمەد، راهی رەهبەر، موسلیم عەبدوڵا قەسرێ، بەدریە ئیسماعیل، محێدین حەسەن یوسف، شەمۆل ئاشتی سابیر، زکری زێباری، هێرش حەسەن، هەورامان گەچێنەیی، شیرین یونس و باڵانبۆ محەمەد عەلی هاتووه‌، “پێش ئەوەی بەغدا رەزامەندیی بدات لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم پارەی تەواوی لەبەردەستا بوو بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی كانونى دووه‌می ئەمساڵ”.

له‌ به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، “وەكچۆن دوێنێ‌ 19ى ئایار،، دابەشكردنی مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتییەكانی راگەیاند. هەربۆیە، دەبێت ئەو 400 ملیار دینارە، كە ئەمڕۆ 20ى ئایار، رەزامەندیی لەسەر نیشاندراوە بۆ ئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ دوابەدوای جەژن و لەگەڵ داهاتی ئەم مانگەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتەكانی ناوخۆدا، بۆ مووچەی مانگی شوبات سەرفبكرێت”.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌، “نابێت دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات (هاشێوەی ئەم مانگە) دوابخرێت، چونکە چیتر موچەخۆران بەرگەی بارگرانیی ئەم دۆخە ناگرن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this