لیژنەی بینینی مانگ راگەیەندراویک دەربارەی جەژنی رەمەزان بڵاودەکاتەوە

0
2396
وێنەی لیژنەی بینینی مانگ

SNN

لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان 21 ئایار، رایگەیاند: بەمەبەستی بینینی مانگ و دیاری کردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لیژنەکەمان رۆژی هەینی بە هەمەئاهەنگی لیژنە لاوەکییەکان کۆدەبێتەوە.

لیژنەی بینینی مانگ لە راگەیەندراوەکەیاندا دەڵێن: “بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی رۆژی ھەینی22 ئایار لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە. لێرەوە داوا لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان دەکەین، ھاوکات لەگەڵ کاری لیژنەکانمان لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم، ئێوارەی ھەینی 22 ئایار ھەرکەسێک بە بەڵگەی شەرعی مانگی بینی بەزووترین کات یەکەی کارگێری سنوورەکەی ئاگادار بکاتەوە”.

بەشی بکە لە
تاگەکانرەمەزان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this