جێگرەوەی بەغدادی چەند نهێنییەکی ناو رێکخراوی داعش ئاشکرادەکات

0
672

SNN

دوای ئەوەی عەبدولناسر قەرداش جێگرەوەی ئەبو بەکر بەغدادی، سەرۆکی رێکخراوی داعش لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە دەستگیرکرا، چەند نهێنییەکی رێکخراوەکەی ئاشکراکرد.

قەرداش لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیەی سعودی رایگەیاندووە: “بۆچوونی زۆر جیاواز لە نێوان عەرەبەکان و بیانییەکانی ناو رێکخراوی داعشدا هەبووە، مشتومڕ لە نێوان چەکدارانی داعشدا دروستدەبوو بەتایبەت لەبارەی کوشتنی زیندانیکراوانەوە”.

هەروەها وتیشی “لەم چەند ساڵەی دواییدا کە رێکخراوەکە چەندین ناوچەی وەک کۆبانێی لەدەستدا، چەکدارانی داعش پێداچوونەوەیان بە بیرو بۆچوونەکانی داعشدا دەکرد”.

راشیگەیاندووە: “لە کۆتاییدا من و دوو سەرکردەی دیکەی داعش بەناوەکانی عومەر فورکان و ئەیوب رەکاوی لەگەڵ سەرکردایەتی داعش کۆبووینەوە سەبارەت بە ناڕەزاییەکانی ناو رێکخراوەکە”.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، قەرداش دانی بەوەدا ناوە، کە لەناو داعشدا دزی لەو داهاتەدا کراوە کە رێکخراوەکە دەستیکەوتووە.

هاوکات باس لە کوشتنی 900 چەکداری داعش لەلایەن رێکخراوەکەوە بە تۆمەتی “ناپاکی” دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو دەزگای هەواڵگری عێراقی لە راگەیەندراوێکیدا هەواڵی دەستگیرکردنی عەبدولناسر قارداش-یان بڵاوکردەوە کە دوای مردنی ئەبوبەکر بەغدادی وەک جێگری خەلیفە دانرابوو.

ئەو چەکدارە بەپێی زانیارییەکانی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە 2007 پەیوەندی بە رێکخراوی قاعیدە کردووە لە پارێزگای نەینەوا، وەک کەسێکی ئیداری ویلایەتی جەزیرە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کاریکردووە، پۆستی والی جەزیرەی وەرگرتووە، لە ماوەی پۆستەکەیدا چەند هێرش و پەلامار بۆ سەر هێزە عێراقییەکان و هاووڵاتیان ئەنجامدراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this