قایمقامی سەیدسادق، “داوا لەبەرپرسان و هاووڵاتیان دەكەین تەكلیفمان لێنەكەن”

0
349
سەیدسادق

SNN_عەلی حەمە سەعید

قایمقامی قەزای سەیدسادق ئاماژە بەوەدەكات بە پاڵپشت بە هەردوو بەیاننامەی 34 و 35 ی وەزارەتی ناوخۆ، ئامادەكاری تەواومان بۆ پێشوازیكردن لە جەژن و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیانكردووە، وە تكادەكەین و داواكارین لە هاووڵاتیان و كەسایەتی و لێپرسراوان لە كاتی جێ بەجێكردنی بڕیارەكانمان داوای (تەكلیف و واستە) نەكەن بە سەردانی كردنیان یان تەلەفون كردنتان بۆ بەربوونی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبیلی جام ڕەش و بێ سەرەتاكان.

دیاری رەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: لە گەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی جەژنی رەمەزان، ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی سەیدسادق كۆبوونەوەی خۆمان ئەنجامداوە و چەندین بڕیاری گرنگمان لەبەرژەوەندی گشتی دەركردووە كە لە رۆژانی جەژن جێبەجییان دەكەین و سەرجەمیان لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەروماڵی هاووڵاتیاندایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارمانداوە بە قەدەغەكردنی هاتووچۆ و سەردانی كردنی گۆڕستان و دانانی نۆ جەژنە و داخستنی هۆڵەكانی یاری كردنی منداڵان و سەرجەم بازار و ماركێت و نانەواخانە و دووكانەكان شوێنە خزمەتگوزاریەكان لەیەكەم رۆژی جەژنەوە بۆ ماوەی (72) كاتژمێر، هاوكات بۆ هەرحاڵەتێكی ئاگركەوتنەوە بنكەكانی ئاگركوژێنەوە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، هەروەها دەست بەسەرا گرتن و قەدەغە كرنی ئۆتۆمبیلی جام رەش و ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتا و دانان و ئامادەكردنی نەخۆشخانە و تیمەكانی تەندروستی و ئۆتۆمبیلی فریاكەوتنی بۆ ڕوودانی هەر حاڵەتێكی تەندروستی لە ناكاو.

قایمقامی قەزای سەیدسادق جەختی لەوەشكردەوە، دانانی مەفرەزەی گەڕۆك و بڵاوە پێكردنی سەرجەم هێزە ئەمنیەكان لە پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و ئاگركوژێنەوە لە سەرجەم گەڕەكەكانی ناو سەیدسادق جێبەجێدەكرێن، بۆیە تكادەكەین و داواكارین لە هاووڵاتیان و كەسایەتی و لێپرسراوان و دۆستانمان كە بە هیچ جۆرێك لە كاتی جێ بەجێكردنی بڕیارەكانمان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی داوای ( تەكلیف و واستە ) نەكەن بە سەردانی كردنیان یان تەلەفون كردنیان بۆ بەردانی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبیلی جام ڕەش و بێ سەرەتاكان و هەر جۆرە رێوشوێنێكی دیكەی ئیداری.

بەشی بکە لە
تاگەکانسەیدسادق
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this