سائیرون: کازمیمان بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان سەرپشک کردووە

مستەفا کازمی
SNN
ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سائیرون هیچ کاندیدێکی بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان نابێت.
جەواد موسەوی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی عێراق رایگەیاندووە: مستەفا کازمی-یان سەرپشککردووە لەوەی خۆی کەسانی لێهاتوو و سەربەخۆ بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان کاندید بکات.
لە حەوتی ئەم مانگە، 15 وەزیر لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان بەدەستهێنا، بەڵام کاندیدی ژمارەیەک لە وەزارەتەکان نەیانتوانی متمانەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستبهێنن و رەتکرانەوە، کە ئەوانیش کاندیدی وەزارەتی کشتوکاڵ، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، وەزارەتی داد، وەزارەتی بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری بوون.
هاوکات وەزارەتەکانی نەوت و دەرەوە کاندیدیان نەبوو.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17