به‌وێنه: له یارییه‌كى دۆستانه‌دا یاریزانه دێرینه‌كان و ناوبژیوانانى سلێمانى به‌یه‌ك گه‌یشتن

وەرزشکارە دێرینەکان
ئەردەڵان محەمەد-SNN Sport
بۆ رێزلێنان له رۆژنامه‌نووسێكى وه‌رزشی كۆچكردو ئالان عه‌لى له شارى سلێمانى یاریه‌كى دۆستانه به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌كێتى تۆپى پێى سلێمانى به هاوكارى لیژنه‌ى ناوبژیوانانى یه‌كێتیه‌كه له‌یاریگاى ئاشتى یارییه‌كى دۆستانه‌ى له نێوان یاریزانه دێرینه‌كان و ناوبژیوانانى شارى سلێمانى ئه‌نجامدا.
له یاریه‌كه‌دا زۆرێك له به‌رپرسانى وه‌رزشی شارى سلێمانى و كه‌س و كار و بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردوو ئاماده‌ى بوون.
یاریه‌كه دۆستانه بوو، به‌ڵام چه‌ندین جوڵه‌ى یاریزانانى هه‌ردوولاى تێدا بینرا له كۆتاییشدا یاریه‌كه به ئه‌نجامى (2-0) گۆڵ به سودى ناوبژیوانانى سلێمانى كۆتاى هات.
تاریق سه‌عید سكرتێرى لیژنه‌ى ناوبژیوانانى سلێمانى رایگه‌یاند:” به سوپاسه‌وه یه‌كێتى تۆپى پێى سلێمانى به هاوكارى لیژنه‌ى ناوبژیوانان هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه دۆستانه‌یه بۆ رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو، هه‌رچه‌نده ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه وه‌ك وه‌فایه‌ك بوو بۆ مامۆستا ئالانى كۆچكردوو، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌رده‌وام رێزیان لێبگرین”.
وتیشی:” ئه‌مە وه‌ك یادكردنه‌وه‌ى كاك ئالان دێت كه هاوڕێ و خۆشه‌ویستى ئێمه له بواره‌كانى خۆیدا كه مامۆستاى وه‌رزش و رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی بووه”.
ئالان عه‌لى مامۆستا و رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی دواى چه‌ندین ساڵ خزمه‌تكردن له بواره‌كانى خۆیدا رۆژى (11-4-202) به هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
“ئابووری کوردستان لەبەردەم سێ مەترسیدایە”
2020-05-16 -
ژنێک لە رانیە هەلی کار بۆ 12 کەس دەڕەخسێنێت
2020-05-09 -
ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی گفتوگۆ لەسەر چی دەكەن؟
2020-11-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17