دوو رکابەرە سەرەکييەکە سەرکەوتن

0
265

SNN

بەپێی ئەنجامە بەراييەکانی هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا: هەريەک لە ئەمانيۆل ماکرۆن و مارين لۆپێن گەيشتنە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان و کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن.

بەپێی راپرسیی سەر سندوقەکانی دەنگدان کە کەناڵەکانی فرانس ئینفۆ-ی حکومی، لۆ مۆند و فڕانس  24ئامادەیان کردووە: ئیمانوێل ماکرۆن  کانديدی کۆمارييەکان له‌رێگه‌ی بەدەستھێنانی سەدا 28.1ی دەنگەکان براوەی یەکەمی گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان بووە، مارین لۆپێن کانديدی راسترەوەکان بە بەدەستھێنانی سەدا 23.3ی دەنگەکان براوەی دووەم بووە.

به‌پێی راپرسییه‌كان :لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکاندا ھیچ بەربژێرێک سەدا 50ی دەنگی پێویستی بۆ بوون بە سەرکۆمار بەدەست نەھێناوە، گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری فەڕەنسا کە  12بەربژێر تێدا کێبڕکێیان دەکرد، کاتژمێر  2بەکاتی پاریس کۆتایی ھات.

ئەنجامە فەرمییەکانی گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان رۆژی 13ی نیسان لەلایەن دادگای دەستوورییەوە رادەگەیه‌ندرێت, ئەو بەربژێرەی کە گەڕی دووەمی هه‌ڵبژاردنه‌كان دەباتەوە تا 13ی ئایار ئەرکەکەی وەردەگرێت.

ماکرۆن و لۆپێن لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2017شدا لە ریزبەندی یەکەم و دووەمدا بوون و دوای ئەوەی ماکرۆن گەڕی دووەمی بە ئەنجامی سەدا 66.1 بردبوویەوە، وەک سەرۆککۆمار ھەڵبژێردرابوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this