“كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت”

0
206

SNN
وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت: “تاوه‌كو ئێستا به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیار نییه‌”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ى ئایار، د.بڕیار ڕه‌شید، وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ SNNى راگه‌یاند، “بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ واته‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ یاخود پێنجشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌رنامه‌ى كارى  كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌دراوه‌ته‌ په‌رله‌مانتاره‌كان”.

له‌ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار د.بڕیار ڕه‌شید ئاشكرایكرد، “تاوه‌كو ئێستا دیار نییه‌ كه‌ پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌ باخود تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ پرسى تر”.

به‌ وته‌ى وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “حزبه‌كه‌ى سووره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆى له‌ پرسى سه‌رۆككۆماردا و كاندیدكردنى د.به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌و پۆسته‌”.

بڕیار ره‌شید، “نه‌یشى شارده‌وه‌ كه‌ گفتوگۆكانى نێوان یه‌كێتى و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ به‌غدا به‌رده‌وامن بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى چه‌قبه‌ستووى سیاسى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تێكى نیشتمانى خزمه‌تگوزار له‌پێناو هاووڵاتییاندا”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this