ئەنجامی 150 پشکنینی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

0
370
هاووڵاتییەک کە پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت

SNN

قایمقامیەتی قەزای دوکان رایگەیاند، ئەنجامی 150 پشکنینی کۆرۆنا لە سنورەکەدا نێگەتیڤ دەرچوون.

قایمقامیەتی قەزای دوکان ئەمڕۆ 21ی ئایار لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە: “ئەمڕۆ ئەنجامی ئەو پشكنینانە دەرچوو كەلەچەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمی نەخۆشخانەی دوكان ئەنجامیانداو 100 ھاوڵاتی لەناوەندی قەزای دوكان و 50 ھاوڵاتیش لەناحییەی خەلەكان بەشداریان پێكراو بەپێی ئەنجامەكانیش ھەموو پشكنینەكان نێگەتیڤ بوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئێستادا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە سنوری دوکان بوونی نیە.

قائیمقامییەتی قەزای دوكان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هاووڵاتیان و تیمە تەندروستییەکان دەکات و دەڵێت “لە ماوەی ڕابردودا ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە بەرگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە خەمخۆری ھەمووان سنورەكەمان بێ زیان مایەوە “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this