حكومه‌تى هه‌رێم پشووى جه‌ژنى راگه‌یاند

0
856
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێم

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌هۆى هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه‌ رۆژى 24ى ئایار بۆ 28ى ئایار، پشووى فه‌رمیيه‌ له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمه‌زانه‌وە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەیه‌نێت کە له‌ رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه‌ 24ى ئایارى 2020 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه 28ى ئایارى 2020 به‌رده‌وام‌ ده‌بێت”.

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: “هیوادارین له‌ رۆژانی جه‌ژندا، له‌پێناو ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this