“مەسرور بارزانی پێشێلی ياسای کاری رۆژنامەوانی کردووە”

0
233

SNN

رۆژنامەنوسانی سنووری سلێمانی بەدەر لە پارتی رەخنە لە سەرۆکی حکومەت دەگرن بەوەی جياکاری کردووە لە بانگێشتکردنی رۆژنامەنوسان بۆ کۆنگرەکەی، رێکخراوێکی پەيامنێرانيش دەڵێت “مەسرور بارزانی پێشێلی ياسای کاری رۆژنامەوانی کردووە”.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، سەبارەت بە کۆنفرانسە رۆژنامەنوسييەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رايگەياند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت جگە لە دەزگا راگەیاندنەکانی نزیک لەخۆیان  و هەندێ کەناڵی عەرەبی، هیچ دەزگایەکی تری بانگ نەکردبوو بۆ کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی.

دەشڵێن “وەک رێکخراوی پەیامنێران  بۆ ماف و گەشەپێدان ئەم کارەی سەرۆکی حکومەت بە پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان  دەزانین و پێشمان وایە نەدەبوو ئەم پێشێلکارییه بەسەر سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تێپەرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: داواکارین لەسەرۆکی حکومەتی هەرێم بەداوادچوونی جدی بکا لەسەر ئەو جیا کارییە بەرامبەر بە دەزگای راگەیاندن  و رۆژنامەنووسان کراوە.

رێکخراوەکە جەختيشی کردووەتەوە: ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان نیگەرانین لەو جۆرە پێشێلکارییانەو بە دەرچوون لە یاسا بەرکارەکانی کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستانی دەزانین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تيايدا، ميدياکانی سەر بەحزبەکەی و نزيک لەو حزبە و  چەند ميديايەکی عەرەبی بانگهێشتکرابوون.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this