واده‌ى دیاریكراو كۆتایی هات و هێشتا هه‌رێم وه‌ڵامى به‌غداى نه‌داوه‌ته‌وه

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا رایگه‌یاند، “تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته به فه‌رمى وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراق ده‌ده‌ینه‌وه له‌باره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت و غازى هه‌رێم”، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامى به‌غداى نه‌داوه‌ته‌وه.
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو 8ى ئايار، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ڕێگه‌ى ڤیدیۆیه‌كه‌وه كه له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه وتى: “له كۆتا كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق پرۆپۆزهڵێكیان پێداوین و ئێمه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵه ده‌كه‌ین و به دڵنیاییه‌وه تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته به فه‌رمى وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراق ده‌ده‌ینه‌وه له‌باره‌ى كه‌یسى نه‌وت و غازى حكومه‌تى هه‌رێم”.
هه‌رچه‌نده شه‌ش رۆژ تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى نه‌وت و حكومه‌تى عێراقى نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌تدا ئاماده‌یه وه‌ڵامى فه‌رمى حكومه‌تى ناوه‌ندى و وه‌زاره‌تى نه‌وت بداته‌وه له‌باره‌ى كه‌یسى نه‌وت ئه‌ویش له حاڵه‌تى نههێنانهبهرباسى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراقه”.
وهڵامنهدانهوهكهى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆتا كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیدا كه له رۆژى 11ى ئایار، ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند، “قسەکانی وەزیری نەوت راستنییە، سۆمۆ هەڕەشە لە کریارەکانی نەوت دەکات بۆیە ئێمە نەوت بە هەرزان دەفرۆشین، ئەگەر حکومەتی عێراق لە خەمی خەڵکی کوردستانە، با هەڕەشە لە کریارەکانی نەوت نەکات، تا داهاتی نەوتی هەرێم بەرزبێتەوە”.
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
35 خولهك لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
57 خولهك لهمهوپێشوردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
35 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
57 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
35 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
57 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش