
محەمەد و چاویلکەکەی
SNN-
رۆژنامەنووسێک کە هاوکات فۆتۆگرافەریشە، لەڕێگەی وێنەیەکەوە ناو دەردەکات و چاویلکەی منداڵێکی یەمەنی پاش وێنەگرتنی، دەفرۆشێت بە 3800 دۆلار.
منداڵەکە ئاوارەی یەمەنییە و لە شاری مەئرب نیشتەجێیە، چاویلکەیەکی لە تەل دروستکراوی کردبووە چاوی و رۆژنامەنووسەکەش وێنەی گرتووە.
رۆژنامەنووسی یەمەنی عەبدوڵا جەرادی لە بڵاوکراوەیەکی خۆیدا لە فەیسبوک نووسیوێتی “لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کە 24 سەعاتی خایاندووە، توانیم ئەم چاویلکەیە بفرۆشم و تائێستاش خەڵک پارە دەنێردرێت وەک هاوکاری و کۆمەک”.
ئەو منداڵە ناوی محەمەدە و بەدەستی خۆی چاویلکەکەی دروستکردووە کەسێکی سعودی بەناوی قەسەبی ئەو پارەیەی پێداوە کە رێکخراوێکی خێرخوازیی هەیە و دەڵێت بۆ کۆمەک و هاوکاری منداڵانی یەمەن ئەو کارە دەکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17